٤ وڵاتی عەرەبی سەپاندنی گەماڕۆی بە سەر چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی رەتکردەوە

لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بۆ غەززە، ئیمارات، سعودیە، مەغریب و بەحرەین، داوای گەمارۆی هەمەلایەنە وەک ساڵی ١٩٦٧ـیان لە دژی سەهیۆنییە داگیرکەرەکان قبوڵ نەکرد.
دوایین بارودۆخی غەززە لە لوتکەی هاوبەشی نائاسایی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کە سعوودیە میوانداریی کرد، تاوتوێ کرا.
لە کاتی لووتکەکە ١١ وڵاتی عەرەبی داوایان کرد کە وەکو ساڵی ١٩٦٧ لە "قۆناغی شەڕی ٦ رۆژە" گەماڕۆیێکی هەمەلایەنە بە سەر رژێمی داگیرکەری بسەپێنرێت.
داوا کرا کە ئەم ٥ گەماڕۆیەکە بەسەپێنرێت:
- رێگریکردن لە بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ دابینکردنی تەقەمەنی بۆ داگیرکەران
- راگرتنی پەیوەندییەکانی دیپلۆماتیک و ئابووری
- هەڕەشەکردن لە بەکارهێنانی نەوت
- رێگری کردن لە بەکارهێنانی ئاسمانی عەرەبی لە لایەن گەشە ئاسمانییە مەدەنییەکان.
- دامەزراندنی لیژنەیەکی وەزاری عەرەبی بۆ گەیاندنی داواکاری کۆتایی هێنان بە هێرش بۆ سەر غەززە
ئەو مادانەی کە باسیان لێوە دەکرێت، کە بریتی بوون لە گەمارۆکانی سەر باندی داگیرکەر، لەلایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سعودیە، مەغریب و بەحرەینەوە رەتکرانەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کەراچی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان لە وتارەکەیدا رایگەیاند، بەرخۆدان چەک دانانێت و تەسلیم نابێت.
لە ویلایەتی تەکساسی وڵاتی ئەمریکا بەهۆی هەڵسانی لافاو لانیکەم ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداری زیاتربوونی ژمارەی قوربانییەکان دەدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٣٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٥ هەزار و ٩٥٧ کەس.